کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی به‌شی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ ته‌ورێز

كارمه‌ندانی به‌شی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری ته‌ورێز ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی ١٠ له‌سه‌د، له‌ حه‌وشه‌ی بینای شاره‌داری ته‌ورێز كۆ بوونه‌وه‌.

كارمه‌ندانی ناڕازیی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵاوسانی ٤٠ له‌سه‌دی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كان به‌ ڕێژه‌ی ١٠ له‌سه‌د، سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ به‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی سه‌رجه‌م ئیداره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ كراو نییه‌‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌، له‌ به‌رانبه‌ر چوونه‌سه‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاندووه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.

بابەتی پەیوەندیدار

 مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی کاسبکارانی پاساژی “پالادیوم”ی تەورێز

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ١٤ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ سیستان وبه‌لووچستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی “فاریاب_ی منوجان”

komalah

له‌سێداره‌دانی ١٠ كه‌س له‌ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی زانكۆ پزیشكییه‌كانی “بێهشتی” تاران و سه‌راب

komalah

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١6 كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران و قۆم

komalah