ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی شیركه‌ت واحد كه له لایه‌ن شیركه‌تی په‌یمانكاری حامیانه‌وه دامه‌زراون، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به پێندانی حه‌قده‌ست و دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی مه‌زایا، نه‌ورۆزانه و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها بۆنی كڕێنی خوراك، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.