ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “قەڵادزێ” دژی ھێرش و بۆردومانەکانی ئەم دوایەی دەوڵەتی تورکیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رابنه‌ر ئه‌و هێرشانه بوون.
لەو كۆبوونه‌وه ڕاگەیەندراوێک خویندرایەوە و تێیدا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژائاوای كوردستان به توندی مه‌حكووم كرا. بەشداربووانی گردبوونەوەکە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانە لەپێشدا دەخەنە ئەستۆی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، و داوا ده‌كه‌ن دژی ژینۆسایدی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا‌وه بوه‌ستن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.