ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ڕۆمی ئیتالیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ژنانی ئێران و ئه‌فغانستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئێرانی و ئه‌فغانستانی شاری ڕۆمی ئیتالیا و دۆستانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ژنان و كچانی ئێرانی و ئه‌فغانستانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و تالیبانه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و به چه‌ندین زمانی زیندووی دونیا دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ژنانی سته‌م لێكراوی ئێران و ئه‌فغانستان بوون.