به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی به‌شی ددانسازی شاری كرماشان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناله‌بار و ناڕوونی خوێندنیان له زانكۆی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
خوێندكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، ماوه‌ی زیاتر له ٣ مانگه زانكۆی ئه‌و شاره به‌بێ هه‌بوونی به‌ڕێوبه‌ر و جێگره‌كه‌ی كاره‌كانی به‌ڕێ ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئۆستاده‌كانی به‌شی ددانسازی ئه‌و زانكۆیه نه‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌ر به‌و هۆكاره‌وه خوێندن له‌و زانكۆیه‌دا به‌ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وتووه.