ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ری تاران، زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی تاران، سوره و به‌هه‌شتی به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كۆبوونه‌وه و هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خوێندكارانی زانكۆكانی هونه‌ر، زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، سوره و به‌هه‌شتی له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵیادی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س، له ناوه‌ندی زانكۆكانیان كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”، “ژن، ژیان، ئازادی”، “نا بۆ سێداره”، “هه‌ر كه‌سێك كه بكوژرێت، هه‌زار كه‌س پشتیوانیه” و “ئازادی، ئازادی، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند خوێندكار كه ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ستبه‌سه‌ركران.