کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ چه‌ند زانكۆی ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆ له‌شاره‌كانی ته‌ورێز، ئه‌هواز و تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی “علووم و ته‌حقێقات”ی تاران دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی كۆبوونه‌وه‌ و دره‌شمی نا بۆ سێداره‌یان به‌رزكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی “سووره‌”ی تاران وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت، له‌ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه‌، خوێندكارانی زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز له‌ ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران، ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر دكتۆر “قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” و چه‌ندین به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌یان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و له‌ ناوه‌ندی زانكۆ به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام

-

له‌ ده‌ستدانی بینایی چاوی خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی مهاباد

-

نادیاری چاره‌نووسی ٧ هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌ ماهشه‌هر

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”

-

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ئه‌هواز

-