ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری حه‌له‌بچه، بریندارانی كیمیاباران و بنه‌ماڵه‌كانیان، له ساڵیادی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی عێراق به دۆخی خراپی ئه‌و شاره، هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی خزمه‌تگۆزاری ده‌رمانی بۆ به‌ركه‌وتووانی كیمیاباران ده‌ربڕی و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئیمه‌تان به ته‌نیا به جێهێشت” خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: له ساڵیادی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بچه یادی قۆربانیان به‌رز ده‌نرخێنن له كاتێكدا ئه‌و شاره هه‌موو ڕۆژێك قۆربانی ده‌دات.