خانه‌نشینكراوانی ئیسپانیایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به خسووسی كردنی سندووقی خانه‌نشینی به شێوه‌یه‌كی نه‌مادین و به له‌به‌ركردنی جلی سریالێكی ته‌له‌فزیۆنی به ناوی “دزینی پاره“، له شاری مادرید خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به وتنه‌وه‌ی دروشم له به‌رانبه‌ر كگۆنگرهی نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته له شاری مادرید، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی وه‌زیری كاروباری خانه‌نشینكراوان ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. خانهشینكروانی ئیسپانیایی هه‌روه‌ها خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقی خانه‌شینی بوون و ڕایانگه‌یاند: گه‌ر ده‌وڵه‌ت یهرهنج به داخوازییه‌كانیان نه‌دات درێژه به خۆپێشاندانه‌كانیان ئه‌ده‌ن.