کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له‌ مازه‌نده‌ران و ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له‌ مازه‌نده‌ران

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ پارێزگاكانی مازه‌نده‌ران و ئیسفه‌هان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ شاره‌كانی ساری و ئیسفه‌هان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی سندووق له‌ وه‌زاره‌تی ڕیفاهه‌وه‌ بۆ سندووقی فوولاد بوون.