ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ئوستانه‌كانی كوردستان، كرماشان، خۆراسان ڕه‌زه‌وی، ئیسفه‌هان، یه‌زد، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، گیلان، ئه‌رده‌بیل، لوڕستان و تاران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، یه‌زد، ڕه‌شت، شاری كورد، ئیسفه‌هان، خۆڕم ئاباد، تاران، ئه‌رده‌بیل و مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی موخابراتی ئوستانه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ده‌رمانی بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان نیشان دا.