ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی بێهزیستی دژبه پێنه‌دانی داخوازییه‌كانیان و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو وه‌لا نا و ئه‌و كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی كه‌م ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی بێهزیستی لێكه‌وته‌وه و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له‌به‌رده‌م ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه. كه‌م ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی بێهزیستی له ئاست پێنه‌دانی بودجه ناڕازین و ڕایانگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌كانیان تا په‌رداختی ٣٥٠٠ ملیادر تمه‌ن بودجه‌ی دواخراویان درێژه پێ ئه‌ده‌ن.