ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیه‌كانی دانیشتووی “ئاڵمان” له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی بێبه‌زه‌یانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، له شاری “هانوفێر” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له دوای بانگه‌وازی گشتی خوێندكارانی شاری “هانوفێر“ی “ئاڵمان“، ئێرانییه‌كانی دانیشتووی ئه‌و شاره و كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامییه‌وه نیشاندا.