ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی ئاڵمان وێڕای ناردنی نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی لوفتانزا له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له ئاست دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ژن و پیاوێكی ئێرانی به بێ له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی ئێستای ئێران و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كات و هه‌روه‌ها هاوكاری شیركه‌تی لوفتانزا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كاروباری په‌نابه‌رانی ئاڵمان ناڕازین و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته ڕایانگه‌یاند ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به‌و كاره په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشێل كردووه.