ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئاژه‌ڵداران و چالاكانی ژینگه‌یی له ناڕه‌زایه‌تی به دامه‌زراندنی كارخانه‌ی پترۆشیمی له دوورگه‌ی میانكاڵه هه‌ڵكه‌وتوو له ده‌ریای خه‌زه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند دیمه‌نێك له درووست كردنی كارخانه‌ی پترۆشیمی له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه چووه كه له دیمه‌نه‌كاندا چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌ڵكۆڵێنی زه‌وی بۆ دادانی بناغه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت. جێگای ئاماژه‌یه چالاكانی ژینگه‌یی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م پڕۆژه‌یه زیان به ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌یێنێت و له ئاكامدا ده‌بێت هۆی تێكدانی سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه.