کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاژه‌ڵدارانی چه‌ند شارێكی ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئاژه‌ڵدارانی ئوستانه‌كانی ئیسفه‌هان، یه‌زد، كرمان، فارس و خوراسان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانبوونی نرخی خوراكی ئاژه‌ڵ و كه‌مبوونی نرخی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان، له‌ به‌رانبه‌ر بینای سازمانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شارانه‌ كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، وشكه‌ ساڵی كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی له‌ سه‌ر خۆراكی ئاژه‌ڵ داناوه‌ و نرخی خۆراكی هاورده‌كراوی ئاژه‌ڵیش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گرانتر بووه‌، له‌م پێوه‌نده‌دا ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و شارانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی كۆ بوونه‌وه‌كانیان چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی نرخی خۆراكی ئاژه‌ڵ و گرانبوونی كرێی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئێران

komalah

تێكچوونی باری ته‌ندرووستی پێنج كرێكاری پترۆشیمی ئابادان به‌هۆی گه‌رماوه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شادگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای

komalah

نۆقمبوونی سێ كه‌س له‌ چۆمێكی ناوچه‌ی “چووار”ی ئیلام

komalah

گواستنه‌وه‌ی “سپیده‌ ڕه‌شنۆ” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران

komalah