ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، ماڵدزراوانی كۆمپانیای “ڕه‌زایه‌ت خۆدره‌ۆ”ی قه‌زوین، له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
“محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” سه‌رۆكی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین، سه‌ر به سپای پاسدارانه و له ژێر ناوی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی، پاره‌یێكی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه. ماوه‌ی دوو ساڵه ماڵدزراوانی شیركه‌ت داوای ڕاده‌ستكردنی ئۆتۆمبێله‌كان یان ئه‌سڵی پاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوبراو وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاری خه‌ڵك نییه و ناوه‌نده قه‌زایی و ئهمنیهتیهكانیش پشتیوانی له ده‌كه‌ن.