مۆعه‌لیمانی گرێبه‌ستی ئۆستانی لۆڕستان ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری دامه‌زراندنیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی مۆعه‌لیمانی ناڕازی، له دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی مۆعه‌لیمانی گرێبه‌ستی له به‌رانبه‌ر ناڕوونی بارودۆخی دامه‌زراندنیان، وه‌زاره‌تی “ئامووزش و په‌روه‌رش” به‌ناچاری بڕیارێكی له‌سه‌ر دامه‌زراندی ئه‌و مۆعه‌لیمانه ده‌ركردووه. ده‌وترێت ڕێژه‌ی مۆعه‌لیمانی گرێبه‌ستی نزیك به ٨٨ هه‌زار كه‌س ده‌بێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش خۆی له دامه‌زراندنی ئه‌و مۆعه‌لیمانه بێبه‌ری كردووه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌كی ترین داواكاری ئه‌و مۆعه‌لیمانه جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ده‌نگپێدراوی ساڵی ٨٨ی مه‌جلیس سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌یه.