ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، موعه‌لیمان له شاره‌كانی كرماشان، كه‌ره‌ج و تاران دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی تاران بڵاوی كردبۆوە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه موعه‌لیمانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دژبه پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی فه‌رهه‌نگیان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆببنه‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا موعلیمان له شاره‌كانی كرماشان، كه‌ره‌ج و تاران له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه.