ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ داخوازییه سنفیه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیار بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌ناو ساختمانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام كاتێك به‌شداربووان گه‌یشتنه به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش له‌گه‌ڵ درگای به‌سراوی ئه‌و ناوه‌نده ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و ناچار بوون كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ئه‌و ئیداره‌یه به‌ڕێوه به‌رن.