کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌دوای بانگه‌وازی شۆرای هاوئاهه‌نگی موعه‌لیمانی ئێران بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری، فه‌رهه‌نگیان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، مه‌ریوان، بۆكان، ئه‌لیگوده‌رز، هه‌رسین، شاباد،یاسووج، مه‌مه‌سه‌نی، بووشێهر، تاران، خومه‌ینی شار،قه‌زوێن، ڕه‌شت، له‌نگروود، لاهیجان، فوومه‌ن، ئه‌نزه‌لی و ڕوودبار وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌كان، ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. له‌و چالاكییانه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی سنفی به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر”، “مێهدی فه‌راحی شاندیز”، “مێهدی قادری”، “وه‌حید مووسا دهسه‌ری” و “داوود بایسته‌”  له‌ شاره‌كانی تاران و بووشێهر ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كران. موعه‌لیمانی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسازی له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌، زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ئامووزشی به‌رابه‌ر له‌ ناوچه‌ بێبه‌ریییه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-