به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م كانوونی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له شه‌قامی ئه‌رده‌ڵان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان نیشان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لمیانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بۆ ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رش به هێرشه شیمیایه‌كانی سه‌ر قوتابخانه‌كانی ئێران نیشان دا.