موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی سه‌رانسه‌ری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گۆڕانی قه‌رارداده‌كان و دۆخی پیشه‌ییان بوون. به‌پێی دوایین زانیاری، وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه كه داخوازییه دواخراوه‌كانی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له كۆتایی ئه‌مساڵ په‌رداخت ده‌كرێت.