ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له شاری ئانكارا و سه‌رۆكی ئیتحادییه و ١٠٠ موعه‌لیمی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی توركیا خوازیاری ڕێزلێنانی ده‌وڵه‌ت له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵات بوون، خۆپێشانده‌ران ڕه‌خنه‌ی تووندیان له حیزبی “داد و گه‌شه”ی “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” گرت و ڕایانگه‌یاند: سیاسه‌تی سكۆلاری په‌روه‌رده‌ی توركیا له‌ژێر مه‌ترسیدایه. جێگای ئاماژه‌یه كه كاتێك موعه‌لیمانی ناڕازی ده‌یانویست به‌ره‌وه شه‌قامه‌كانی دیكه ڕێپێوان ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشێنی ئاوپاش هێرشیان كرایه سه‌ر و ١٠٠ كه‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن.