ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” له شاری قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئوستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” ئه‌ندامی سپای پاسداران و خاوه‌ن شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماشینیان ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام ماشێنه‌كانیان ته‌حویل نه‌دراوه و پاره‌كه‌شیان دیار نییه. به‌وته‌ی ناڕازیان، “محه‌مه‌دڕه‌زا غه‌فاری” به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانی خه‌ڵك نییه و سكاڵای ماڵدزراوانیش تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه.