ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین”ی تاكستان، له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری كولی ئێران له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه زیانه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” بووه و چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی ئۆتومبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، به‌ڵام پاش دوو ساڵ ئۆتومبێلی ڕاده‌ستی خه‌ڵك نه‌كردووه و دارایی خه‌ڵكی دزیوه. پێشتر ماڵدزراوان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیس ڕژیم له شاری قه‌زوێن و ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردبوو، هه‌روه‌ها چه‌ند جاریش له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری كولی قه‌زوێن ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام وڵامێكیان وه‌رنه‌گرت.