کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” له‌ قه‌زوێن

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین له‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” له‌ شاری قه‌زوێن له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئوستان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” ئه‌ندامی سپای پاسداران و خاوه‌ن شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین” پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماشینیان ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام ماشێنه‌كانیان ته‌حویل نه‌دراوه‌ و پاره‌كه‌شیان دیار نییه‌. به‌وته‌ی ناڕازیان، “محه‌مه‌دڕه‌زا غه‌فاری” به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانی خه‌ڵك نییه‌ و سكاڵای ماڵدزراوانیش تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌.