به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی “ته‌راوه‌ت نۆوین” و “ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و” به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگۆسته‌ری قه‌زوێن‌دا كۆبوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ته‌كانی “ته‌راوه‌ت نۆوین” و “ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و” سه‌رهه‌نگێكی سپا بووه كه پاره‌یێكی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه به ئه‌وه‌ی ئۆتومبێلیان ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام پاش دوو ساڵ ئۆتومبێله‌كان هاورده نه‌كراوه و پاره‌ی كڕیاران دیار نییه. له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ماڵدزراوانی ئه‌و دوو شیركه‌ته بۆ قه‌ره‌بوونكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی قه‌زایی و ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كان و له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.