ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، ماڵباخته‌كانی شه‌به‌كه‌ی ڕه‌مزئه‌رزی دیجیتاڵی “كینگ مانی” له به‌رده‌م دادسه‌رای ١٥ی خوردادی تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به داواكارییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی “بادران گوسته‌ران” به كڕین و فرۆشتنی ڕه‌مزئه‌رزی ساخته وه‌كوو “كینگ مانی” و شه‌به‌كه‌سازی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ڕافی به ناوی “یوتی بایت” چه‌ند ملیۆن دۆلار پاره‌ی خه‌ڵكی دزیوه و ئێستا خه‌ڵكانێك كه سه‌رمایه‌كانیان له‌ده‌ستداوه بۆ چه‌نده‌مین جار به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.