ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكاران له‌به‌رده‌م كتێبخانه كۆبوونه‌وه و شۆرای زانكۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی خوێندكاران بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆرای زانكۆی شه‌ریف وێڕای پشتیوانی له مامۆستایانی مانگرتوو له‌به‌رده‌م كتێبخانه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی خوێندكارانی به‌ندكراو بوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی شه‌ریف داوای لێبوردنی له مامۆستایان و خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه كرد و به‌ڵێنی دا كه به‌دواداچوون بۆ داخوازییه ڕه‌واكانیان بكات.