ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، مال بەتالانچوانی پڕۆژه‌ی ٦٤٠ واحدی كۆمه‌ڵی نیشته‌جێ بوونی “به‌هار و خورشید”ی پێشوو له شاری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی داراییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مال بەتالانچوانی پڕۆژه‌ی ٦٤٠ی واحدی كۆمه‌ڵی نیشته‌جێ بوونی به‌هار و خورشیدی ئیلام ماوه‌ی ١٢ ساڵه چاوه‌ڕێی ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی داراییه به تاڵان چووهكانیانن و ڕۆژی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی خامنه‌یی له‌و شاره و ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قام خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كه‌یان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی شاری ئیلام په‌یوه‌ست به‌و ناڕه‌زایه‌تیه بوون به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.