کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مالدزراوانی شیركه‌تی “بۆرهان سه‌هه‌ند” له‌ نه‌غه‌ده‌

كۆبوونه‌وه‌ی مالدزراوانی شیركه‌تی بۆرهان سه‌هه‌ند له‌ نه‌غه‌ده‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، ماڵدزاراوانی شیركه‌تی “بۆرهان سه‌هه‌ند”ی نه‌غه‌ده‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری پیه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی “بۆرهان سه‌هه‌ند”ی نه‌غه‌ده‌ خه‌ڵکی ته‌ورێز و دانیشتووی وڵاتی توركیان، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا پاره‌یه‌كی زۆریارن له‌ ژێر ناوی سه‌رمایه‌گوزاری له‌ خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام نه داهاتی ئه‌و سه‌رمایه‌گوزاریه‌ به‌ پشكدارانی شیركه‌ت دراوه‌ و نه‌ ئه‌سڵی پاره‌كه‌ دیاره‌. له‌ ئێستادا خاوه‌ن شیركه‌ت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێ بووه‌ و ماڵدزراوانی شیركه‌ت ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.