ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، دانیشتووانی گوندی “تمه‌ندان” و لایه‌نگرانی ژینگه‌ی شارستانی ته‌فتان به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له چالاكییه‌كانی مه‌عده‌نی زێڕی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌ی “ته‌مه‌ندان” و لایه‌نگرانی سرووشتی شارستانی ته‌فتانی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، دژبه به كار و چالاكی شیركه‌ته‌كانی سپای پاسداران بۆ وه‌به‌رهێنانی زێڕ له كانگای ئه‌و ناوچه كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كانگاكانی زێره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری داخرانی ئه‌و مه‌عده‌نه بوون. خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڵێن: هه‌بوونی ئه‌و مه‌عده‌نه هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه نییه و دانیشتووانه‌كه‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌ژارتر ده‌بن و ته‌نیا ده‌وڵه‌ت له‌و مه‌عده‌نه سوود ده‌بینێت له حاڵێكدا لاوانی ئه‌و ئوستانه بێكارن و ناچارن په‌نا بۆ سووختبه‌ری به‌رن و گیانیان له‌و ڕێگادا له‌ده‌ست بده‌ن.