ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازاد و شۆرای ژنانی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه‌ده‌په” هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سێمرا گۆزه‌ل” نوێنه‌ری پێشووی هه‌ده‌په، له‌به‌رده‌م بینای ئه‌و حیزبه له گه‌ڕه‌كی “بی ئۆغڵو”ی ئیستانبوول كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دژبه ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “گه‌ل، یاسا، داهاتوو”، “سێمرا گۆزه‌ل هێمای به‌هێزی ئێمه‌یه” و “بژی به‌رخۆدانی زیندانیانی سیاسی” وته‌وه و ڕایانگه‌یاند: سێمرا گۆزه‌ل ئێراده‌ی گه‌لی كورد و خه‌ڵكی دیاربه‌كره و ئێمه ده‌تانخه‌ینه زبڵدانی مێژووه‌وه. شایانی باسه كه “سێمرا گۆزه‌ل” له مانگسی مارسی ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وی وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی كه ئه‌ندامی “پ.ك.ك” بووه، مافی نوێنه‌رایه‌تی پاڕله‌مانی لێ وه‌رگیرایه‌وه و سێ ڕۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.