ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاردانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهه‌ی هۆله‌ند دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی ئه‌و دادگایه كۆبوونه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، وڵاتی ئه‌فریقای جنووبی سكاڵایێكی دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه له دادگای لاهه تۆمار كرد. ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵای كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌رانی ئه‌و دادگایه‌وه ڕه‌د كرایه‌وه. پاش به‌دواداچوون بۆ به‌ڵگه‌كانی هه‌ر دوولا، دادگای لاهه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلی به كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تۆمه‌تبار كرد و داوای له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد، چالاكییه نیزامییه‌كانی له كه‌رتی غه‌زه ڕابگرێت، ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ ڕێگری له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بگرێته به‌ر، ڕێگه له كاولكاری زۆرتری غه‌زه بگرێت و ڕاپۆرتی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌بێ جێبه‌جێی بكرێت ڕاده‌ستی دادگای لاهه بكات.