ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پیشانگای نه‌وت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی میللی نه‌وت له ئه‌هواز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو و لاوانی بیكار له‌به‌رده‌م پیشانگاكه كۆبوونه‌وه و ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیمیان ناچار كرد شوێنه‌كه به‌جێبێڵێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان كرێكاری ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێگه‌یان به به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی میللی نه‌وتی ئێران گرتووه و پاسه‌وانه‌كانی ناچاربوون ئۆتومبێله‌كه‌ی ببه‌نه به‌رده‌م درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی پیشانگا و له‌وێوه هه‌ڵهاتوون. لاوانی بێكاری ئه‌هوازی خوازیای دابینكردنی ئیمكانات و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بوون و ڕایانگه‌یاند كه له پارێزگایێك ژیان ئه‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی داهاتی وڵاته به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له هه‌ژاری دا ده‌ژین.