به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخوازی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندووه “ڕامین فاتحی”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
“ڕامین فاتحی” ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری هه‌مان ساڵ، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی، كۆمه‌ڵێك له ژنان و كچانی ئازادیخوازی سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، وێڕای ڕێزگرتن له یاد و فیداكارییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.