ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر مه‌زاری سێ خوێندكاری گیانبه‌ختكردووی زانكۆی تاران له ساڵی ١٣٣٢ی هه‌تاوی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی دانشجوو له‌سه‌ر مه‌زاری :”قه‌ندچی”، “بۆزۆرگنیا” و “شه‌ریعه‌ت ڕه‌زه‌وی” كه له ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٣٢ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی په‌هله‌وی گیانیان به‌ختكردبوو، كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.