ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵگای پزیشكانی ئێران و ئاڵمان به مه‌به‌ستی ئیدانه كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له‌شاری به‌ڕلین كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان به‌شداری ئه‌و ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌یه بوون و به‌شێكی زۆر له پزیشكانی ناسراوی ئێران له‌و كۆبوونه‌وه پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی. پڕۆفیسۆر “ڕه‌حیم ڕه‌حمانزاده” سه‌رۆكی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی عه‌مه‌لیاتی ئێسقان له به‌ڕلین ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه وتوومه كه “ئێمه ژێر باری زۆرداری و سته‌می زاڵمان ناچین و زه‌نجیری زۆڵم گه‌ر بشكێنێت ده‌ست و پێمان، ئێران له‌ده‌ست زۆرداران ڕزگار ده‌كه‌ین و قه‌د كۆڵ ناده‌ین.