به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له كچانی شۆڕشگێڕی سنه به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی “ژینا ئه‌مینی” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كچانی شۆڕشگێڕ به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ژینا ئه‌مینی” به فڕێ دانی حیجابی زۆره‌ملێ و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.