کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كچانی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

كۆبوونه‌وه‌ی كچانی ئازادیخوازی سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ كچانی ئازادیخوازی سنه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی “حه‌مید ئاخ”، چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد، له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “حه‌مید ئاخ” و گوڵبارانكردنی مه‌زاری گیانه‌بختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دایكانی دادخوازیش له‌ ماڵی هه‌میشه‌ زیندوو “حه‌مید ئاخ” كۆبوونه‌وه‌ و پاش دیدار له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری، ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “حه‌مید ئاخ” سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زاینی به‌هۆی گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی ناچار به‌ كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ وڵاتی ئاڵمان گیانی له‌ده‌ستدا.