کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردان له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئۆرووپا و گه‌رمیانی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە بەردەم پاڕلەمانی ئۆرووپا لە وڵاتی بلژێك و له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیانی هه‌رێمی كوردستان، چالاکیەک لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی له‌لاین ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ ئەنجامدرا و تێیدا به‌كار بردنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌ توندی مه‌حكووم كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بە دەیان خۆپێشانده‌ر جلی سپیان لەبەرکرد وەک ئاماژەیەک بۆ کیمیاوی بوون و وێنەی گیانبه‌ختكردووانی چەکی کیمیاویان بەرزکرده‌وه‌ و به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێندەوە، و دروشمەکانیئەردۆغان تیرۆریسته‌وتورکیا بۆردوومان دەکات و ناتۆ چاوپۆشی دەکاتیان به‌رزكرده‌وه‌. دواتر چالاکوانان بەرەو پەرلەمانی ئەوروپا به‌ڕێكه‌وتن بەڵام پۆلیس هێرشی کرده‌ سه‌ریان. له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكی ناڕازی به‌ له‌به‌ركردنی جلی سپی و ڕێپێوان له‌نێو شه‌قامه‌كانی ڕانیه‌ به‌كاربردنی چه‌كی كیمیایی دژبه‌ گه‌ریلاكانیپ.ك.كیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كاسبكارانی شاره‌كانی سنه‌، ڕه‌وانسه‌ر و نه‌جه‌ف ئاوا

-

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئازادیخوازی مه‌ریوان له‌ گۆماوی زرێبار

-

به‌یاننامه‌ی بازاڕیانی شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ شاری سنه‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی چله‌ی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ سنه‌، ئه‌راك و دزفوول

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌ربازێكی كورد له‌ تاران

-