ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئێسكاتله‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌فه‌ری “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” بۆ ئه‌و وڵاته حۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ڕابروو ئه‌ره‌دۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا پاش واژۆكردنی په‌یوه‌ستبوونی سوید به په‌یمانی ئاتلانتیكی شومالی(ناتۆ)، بۆ وڵاتی ئێسكاتله‌ند سه‌فه‌ری كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ ئێسكاتله‌ند، كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له ئاست هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕه‌خنه‌ی توندیان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێسكاتله‌ند گرت.