کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی دانیشتووی نۆرویژ دژبه‌ ناردنی چه‌ك بۆ توركیا

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی دانیشتووی نۆرویژ دژبه‌ ناردنی چه‌ك بۆ توركیا

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كوردستانیانی دانیشووتی وڵاتی نۆرویژ دژبه‌ بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن فدراسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردان ڕێكخراوه‌ و به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌تی نۆروێژی بۆ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ توركیا بوون. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند: ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ توركیا ده‌ینێرن بۆ كۆمه‌ڵكوژكردن و داگیركردنی ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان به‌كار دێت و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ نابێت بێده‌نگ بن.