کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ پێنج شاری ئه‌و وڵاته دژبه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی گوڵستان تاران و هێرۆ به‌هائه‌دین، دوو ڕۆژنامه‌وانی تێكۆشه‌ر كه‌ له‌م دوایانه‌دا له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ سه‌یدسادق گیانیان به‌خت كردبوو، دژبه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بوون.