کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئاڵمان دژبه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، كوردانی دانیشتووی ئاڵمان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كوردانی باكووری كوردستانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه‌ مه‌حكووم كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی ئاڵمان له‌ ڕۆژی هه‌ینیه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی ساربروكن و درێسدن بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی جووله‌مێرگ، ئامد و وان ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و داوا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بێده‌نگ نه‌مێنێت. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان سزای ١٩ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی ده‌م پارتی له‌ شاری جووله‌مێرگ دا سه‌پاندووه‌ و هه‌موو كارمه‌نده‌كانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی ئه‌و شاره‌داره‌، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كوردانی باكووری كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-