کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی”

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ وریشه مورادی و په‌خشان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌، كوردانی دانیشتووی شاری كۆڵن له‌ وڵاتی ئاڵمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ پشتیوانی له‌ “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ڕێوه‌ برد.

“وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و مهاباد مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران. ماوه‌یه‌ك له‌وبه‌ر ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ به‌غی تۆمه‌تبار كران و ئێستا گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كوردانی دانیشتووی شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌و دوو به‌ندكراوه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی سیاسی و شارومه‌ندانی ئاڵمانیش تێدا به‌شدار بوون. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه‌ وێڕای وه‌رگرتنی واژۆ و بڵاوكردنی تراكت خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و دوو چالاكوانه و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.