ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی كرماشان و كه‌نگاوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهزیستی كۆبوونه‌وه.
كه‌م ئه‌ندامان له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٧ی یاسای كه‌م ئه‌ندامان ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بێهزیستی وه‌كوو یارمه‌تی پێیان ئه‌دا زیاد بكرێت، ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین بكرێت و پشكی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی وڵات دا له‌به‌رچاو بگیریێت.