ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی شاره‌كانی كرمان و قوم له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ماوه‌یێكه كه‌م ئه‌ندامانی ئێران كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و هه‌ر حه‌فته له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی دا كۆده‌بنه‌وه. كه‌م ئه‌ندامان خوازیای به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ٢٧ی یاسای پشتیوانی له كه‌م ئه‌ندامان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، دابینكردنی بودجه‌ی پێویست له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٣ و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو یارمه‌تی له بێزیستی وه‌ری ده‌گرن.