کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامانی مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كه‌مئه‌ندامانی شاری مه‌شهه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیان، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی له لایه‌حه‌ی‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا پشكی بودجه‌ی كه‌مئه‌ندامانی بڕی و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كه‌مئه‌ندامان و كارمه‌ندانی بێهزیستی لێكه‌وته‌وه‌. له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كه‌مئه‌ندامانی ئێران به‌رده‌وام له‌ ئاست خراپی دۆخی ژیان، كه‌می ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌كوو یارمه‌تی پیان ده‌درێت، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێبه‌ش بوون له‌ بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.